به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سەردار مه‌سعوود جه‌زایه‌ری سه‌باره‌ت به سووریا وتی: له وه‌ها دۆخێک‌دا ناکرێت بڕوا بە لایه‌نه‌کان بکرێت و له‌مه‌شدا هیچ گومانێک نییه.
ناوبراو وتیشی : به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌بێت هه‌رچی هه‌وڵه بدرێت تاکوو شه‌ڕ بوه‌ستێت و خوێنی که‌متر بڕژێت. هیوادارم ئه‌م ئاگربڕه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی و ئاسایش بۆ خه‌ڵکی سووریا.
جەزایری جه‌ختی کرد: به‌ڵام ئێمه جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه که ناکرێت به لایه‌نی ئه‌مریکایی و تیرۆریسته‌کان بڕوا بکرێت.
جه‌زایه‌ری له درێژه‌دا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ی که بڕێک که‌س له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که بۆ گه‌شه کردنی وڵات پێویستمان به هێزی سه‌ربازیی نییه، وتی: ئه‌زموونی شه‌ڕی سه‌دام و ۳۷ ساڵی ڕابردوو نیشانی ده‌دات که ئێران له سایه‌ی ده‌سه‌ڵات و هێزی ناخۆیدا به‌م ئاسته باشه گه‌یشتووه و له‌م ڕه‌وته‌ش به‌رده‌وام ده‌بین.
ئه‌و له کۆتاییدا جه‌ختی کرد: ئێران له ڕووی پیشه‌یی و ئابووری و سه‌ربازیه‌وه په‌ره‌ی زۆر باشی سه‌ندووه و ئه‌م ڕێگه‌ش کۆتایی نییه...
کۆتایی کورتە نامە/310
١٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٢٤
News ID: 779425
وته‌بێژی ئه‌رکانی گشتی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئێران وتی: هیوادارین ئاگربڕه‌که‌ی سووریا درێژه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مریکاو تیرۆریسته‌کان جێگه‌ی متمانه نین .